هودا پار لە شاری وان رێپێوان بۆ "زمانی دایک زمانی کوردی" رێکدەخات
![هودا پار لە شاری وان رێپێوان بۆ "زمانی دایک زمانی کوردی" رێکدەخات هودا پار لە شاری وان رێپێوان بۆ "زمانی دایک زمانی کوردی" رێکدەخات](/img/NewsGallery/2025/2/10/441830/FeaturedImage/01e1cd39-614d-4aa0-90da-f7bcefe79c8b.webp)
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای وانی هودا پار بۆ پشتیوانی لە بژاردنی دەرسی بژاردەی کوردی لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست رێپێوانێک رێکخست.
راسم سایغن سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای وانی هودا پار، محەمەد مەهدی ئۆغوز ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار، ئەندامانی حیزبەکە و منداڵەکان بەشداریان لە رێپێوانەکە کرد.
رێپێوانەکە لە مەیدانی بەشیۆلەوە دەستی پێکرد و بەشداربووان ئافیشەکانی لەبارەی زمانی کوردیان هەڵگرتبوو.
بەدری بۆر سەرۆکی شارۆچکەی ئارمووشی هودا پار پێش لە رێپێوانەکە راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە و وتی، "ئەمڕۆ بۆ بژاردنی زمانی دایکیمان زمانی کوردی و پێشاندانی بە شێوەیەکی دیکە ئەم رێپێوانەمان رێکخست. خودا لە قورئانی کەریم لە ئایەتی ٢٢ی سورەتی ئەلرووم فەرمویەتی کە جیاوازی رەنگەکان و زمانەکان لە ئایەتەکانی ئەون. مێوانانی بەڕێز لەبارەی ئەم ئایەتانە تەفەکور بکەین و دەرس و پەند وەربگرین. خودا بە هەمان شێوەیەی ئاسمان و زەوی وەک بەڵگەیەکی بۆ بوونی خۆی خەلق کردووە بە هەمان شێوەیە جیاوازی زمان و رەنگەکانی وەک بەڵگەیەک بۆ بوونی خۆی خەلق کردووە. هیوادارین و داواکارین لە برا تورک و عەرەب و فارسەکانمان لەم ڕوانگەیەوە سەیری ئەم بابەتە بکەن. ئەگەر بەم شێوەیە سەیری مەسەلەکە بکەین، ئەم ڕەگەزپەرستی و دابڕانی نێوانمان کۆتایی دێت. ئوستاد بەدیعوزەمان دەڵێت، 'هێز لە یەکێتیدا هەیە، ژیان لە یەکڕیزیدا هەیە و بەختەوەری لە برایەتیدا هەیە. دوژمنمان نەزانی و هەژاری و ناتەباییە. گەورەترین هەوڵی ئێمە لە دژی ئەم سێ دوژمنە، هونەر و شایستەیی و یەکڕیزییە."
دوای راگەیەندراوەکە رێپێوان دەستی پێکرد و لە کاتی رێپێوانەکە ئافیشەکان لەبارەی بژاردنی زمانی کوردی بە سەر هاوڵاتیان دابەش کرا.
"بە پێداگری بەردەوام دەبین لەم چالاکیانە"
راسم سایغن سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای وانی هودا پار دوای رێپێوانەکە راگەیەنداوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "بۆ دروستکردنی ئاگاداری لەبارەی بژاردنی دەرسی بژاردەی کوردی لە لایەن هاوڵاتیانی کورد لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست لە ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ئەم چالاکیانە ئەنجام دەدەین. ئەمڕۆ بۆیە ئەم رێپێوانە ئەنجام دەدەین. ئافیشمان بڵاو کرد و سەردانی دوکاندارەکانمان کرد. دەتوانین بڵێین کە ئێستا خۆشنوودیێک هەیە و هەستیاریێک دروست بووە. چالاکییەکانمان لە قوتابخانەکان، لە نێوان گەلەکەمان، مامۆستاکان بۆ ئاگادارکردن هەیە. بۆ رێگری لەناوچوونی زمانەکەمان و گەشەپێدانی زمانەکەمان بە پێداگری بەردەوام دەبین لەم چالاکیانە."
سایغن لە کۆتاییدا لەبارەی بژاردنی دەرسی کوردی بانگێشتی خانەوادەکان کرد و وتی، "لە ١٢ی شوبات قۆناغی بژاردنی دەرسەکان بۆ ساڵی پەروەردەیی ٢٠٢٥-٢٦ کۆتایی دێت. داوا لە دایک و باوکەکان دەکەین شوێنکەوتووی ئەم بابەتە بن بۆ بژاردنی دەرسەکانی بژاردە و ئەگەر رووبەرووی کێشەیەک بوون ئێمەیان ئاگادار بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار بە هۆی دەستپێکردنی قۆناغی بژاردنی دەرسەکانی بژاردە لە قوتابخانەکانی ناوەڕاستی تورکیا بۆ ساڵی پەروەردەیی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ چالاکییەکانی جۆراجۆر بە تەوەری "بە زمانی خۆم قسە دەکەم، بە پێی باوەڕیم دەژیم" رێکخست.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر بە تەوەری "ئەوی بخوێنە و وەک ئەو بژی" رێکدەخات راگەیاند کە پێشبرکێکە ئەمساڵیش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و سوپاسگوزاری بەشداربووان کرد.
پێشبرکێی ژیانی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر رێکخرابوو بە بەشداری ٢٠٠ هەزار کەس بەڕێوەچوو.